٢٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٥٧
سووریا : ئەمریکا شیاوەتی ئە وەی نییە ناوبژیوانی ئاشتی بکا

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ووتی : ئەمریکا شیاوەتی ناوبژیڤانی ئاشتی لە سووریای نییە .

"بەشار جەعفەری " نوینەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وتوویژ لەگەڵ ماڵپەری دەنگ وباسی راشاتوودەی وتی : ئەمریکا بە هۆی نەبوونی ئیرادەی سیاسی بۆ لەبەر چاو گرتنیی مەرجەکانیی ڕێککەوتنی کە خۆی مۆری کردبوو ، شیاوەتی ناوبژیڤانیی ئاشتی نییە .

 ئەلجەعفەری ووتی : دەوڵەتی ئەمریکا ناوبژیڤانێکی ڕاستەقینە نییە و ئیرادەی پێویست بۆ لەبەر چاو گرتنیی مەرجەکانی گڕێبەستێک کە خۆی لەگەڵ  ڕوسیا دا مۆری کردبوو نییە ، واشنگتۆن تەنانەت نەیتوانیوە حەوت ڕۆژ پێبەندی ئەو مەرجانە بێت .

نوێنەری سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان  جەختی کرد : سوورییەکان ئامادەن  کە لە وڵاتەکەیان بەرامبەر بە ترۆریستان کە لە لایەن دەستەڵاتەکانی بیانی لاگریان لێوە دەکرێت  ڕاوەستن . ئەمریکا و ڕووسیا ٩ سیپتەمبەر لە سەر ڕێککەوتننامەی ئاگر بڕ لە سوریا ،پێکەوە ڕێککەوتن و ئەم ڕیککەوتننە لە ١٢ سێپتەمبەر بەڕێوە چوو بەڵام بنپێکرانیی بەردەوامی ئاگر بڕ لە لایەن کەسانی چەکدار ی ترۆریست و بۆمبارانیی بنکەی سوپای سوریا لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ژیر فەرمانی ئەمریکا بووەتە هۆی شکستی ئاگر بەستەکە .

ڕووسیا لەم کردەوەیەی هاوپەیمانی ژێر فەرمانی ئەمریکا وەکوو بن پیکردنیی برگەکانیی ڕێککەوتننامەی ئاگر بڕ باسی کردووە .....

کۆتایی کورتە نامە/310