به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"شانۆی "بە تەنیا ژنێک"، "سەمفۆنیای ئاژەڵان"، "تەیەل" و "سپی مەند" ڕۆژی پێنجشەممە نومایش کران.
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕەخنە و لێکدانەوەی شانۆکان و ئامادە کردنی بوڵتەنی فستیڤاڵ تایبەت بە ڕووماڵ کردنی هەواڵەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکان، وتووێژ و کورتەی شانۆکان لە بەرنامەکانی دوایین ڕۆژی نومایش کرانی شانۆکانی سێزدەهەمین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی بوو.
ئەمڕۆ هەینیش ڕێ و ڕەسمی تایبەت بە دواڕۆژ و کۆتایی ئەم ڕووداوە هونەرییە بە بەشداریی عەلیڕەزا ئاشناگەر، جێگری بەشی سیاسی، ئاسایشی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان بەڕێوە دەچێ و دۆسییەی ئەم خولەی فستیڤاڵی شانۆی کوردیش دادەخرێ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٥٦
News ID: 780894
لە چوارەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی سێزدەهەمین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی کە لە ڕۆژانی پڕبینەری ئەم ڕووداوە بوو، چوار شانۆ لە پارێزگەکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئیلام و دیاربەکر له سه قز نومایش کرا.