فه‌رهاد فازڵ مسته‌فا، به‌رپرسی ئاسایشی هێزه‌کانی پارتی له ناوچه‌ی "فیلق"ی که‌رکووک به ئاماژه به چۆنایه‌تی چاودێری له‌سه‌ر هاتنی کۆچبه‌ران بۆ ئه‌م شاره وتی: له سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ عێراق و پاش تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ، خه‌ڵکی ئاواره‌ی زۆر له شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ر هاتنه که‌رکووک.
ناوبراو درێژه‌ی دا: ئێمه کۆمیته‌یه‌یکمان پێکهاتوو له هه‌ر دوو هێزی ئاسایش و پۆلیسی که‌رکووک پێکهێنا و دۆسیه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ئاوارانه که دێنه ئه‌م شاره، ئاماده ده‌که‌ین.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئاسایش ڕوونیشی کرده‌وه: ئاواره‌کان به بێ ئیزنی ئێمه له هیچ ناوچه‌یه‌ک نیشته‌جێ نابن. هه‌م خه‌ڵک و هه‌میش خاوه‌ن ماڵه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه که که‌سێک به بێ مۆڵه‌ت نه‌چێته ناو شاره‌که.
فه‌رهاد فازڵ هاتنی ئاواره‌کان بۆ شاری مه‌رجدار به بوونی سه‌رپه‌ره‌شت زانی و ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌و که‌سانه که ده‌یانه‌وێت له شاره‌که‌دا نیشته‌جێ بن هه‌موو به‌ڵگه‌کانی پێناسه‌کردنیان کۆنتڕۆڵ و ژماره‌ی هاوڕێیانیان لێ وه‌رده‌گیردرێت و هه‌روه‌ها ده‌بێ له لایه‌ن هاووڵاتییه‌کی که‌رکووکی سه‌رپه‌ره‌شتیان له ئه‌ستۆ بگیردرێت.
ناوبراو وتیشی: پاش ئه‌وه‌ی که شوناسی ئه‌م ئاوارانه ئاشکرا کرا ئیزنی نیشته‌جێ بوون به‌وان ده‌ده‌ین. ئێمه وه‌کوو ده‌زگاییه‌کی ئاسایشی ناوی هه‌ندێ له که‌سانی گوماناویمان له ده‌ره‌تان دایه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ وێنه و ناوی ئاواره‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و ئه‌گه‌ر که‌سێکی گوماناوی بدۆزرێته‌وه، پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌کان و ئاشکرابوونی شوناسی، ئه‌و راده‌ستی دادگه ده‌که‌ین.
ناوبراو درێژه‌ی دا: له‌مباره‌وه هه‌ندێ جار، ژماره‌یێک که‌سی گوماناوی ده‌ستگیر و ڕه‌وانه‌ی دادگه ده‌کرێن و هه‌روه‌ها فایلی هه‌موو ئاواره‌کان به دۆسیه و ناو و نیشانیان له ده‌ره‌تانی ئێمه‌دایه.
فه‌رهاد فازڵ په‌یوه‌ندی خه‌ڵکی که‌رکووک له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه ئاسایشییه‌کانی به گونجاو و ئه‌رێنی وه‌سف کرد و درێژه‌ی دا: به‌خته‌وه‌رانه هاووڵاتیانی شاری که‌رکووک له‌گه‌ڵ ئێمه هاوکاری ده‌که‌ن. ئێمه وه‌کوو هێزه‌کانی ئاسایش که له ساڵی 2003 تاکوو ئێستا به بێ هیچ جۆره هه‌ڵاواردنێک له هه‌موو ئیتنیک و ئایین‌زاکانی ئه‌م شاره پاسه‌وانیمان کردووه، ڕۆڵگێڕانی خه‌ڵک له دامه‌زراندنی ئاسایش و ئه‌منییه‌ت بۆ ئه‌م شاره به ڕێچاره‌ی گونجاو ده‌زانین.
به‌رپرسی ئاسایشی گه‌ڕه‌کی (فیلق که‌رکووک) سه‌باره‌ت به هێزه‌کانی ئاسایشی پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتمانی، وتی: ئێمه پێکه‌وه هاوکارییه‌کی زۆر گونجاومان هه‌یه و له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ی که‌رکووک توانیومانه به هه‌ماهه‌نگی یه‌کتر، ئاسایش جێگیر بکه‌ین.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: ئێمه و ئاسایشی یه‌کێتی نیشتمانی سه‌دای سه‌د پێکه‌وه هاوکاری ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ری ئه‌وه بوونی هه‌یه له هه‌ندێ بابه‌ته‌کان هێزه‌کانی ئاسایش (یه‌کێتی) و هێزه‌کانی ئێمه له‌سه‌ر بابه‌تێک به ته‌نیایی کار بکه‌ن، به‌ڵام بۆ جێگیرکردنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موومان یه‌ک ئامانجمان هه‌یه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه له هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق که له که‌رکووک جێگیرن په‌یوه‌ندییه‌کی باشمان هه‌یه؛ به‌ڵام په‌یوه‌ندییمان زیاتر له‌گه‌ڵ برایانی ئاسایش (یه‌کێتی) و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه.
فه‌رهاد فازڵ به ئاماژه به‌م بابه‌ته که ئاواره‌کان پێویستیان به که‌مپ هه‌یه، وتی: که‌مپ بۆ ئه‌م ئاوارانه دروست کراوه و حه‌شیمه‌تێکی زۆر له که‌مپه‌کان جێگیر کراون، به‌ڵام ژماره‌ی ئاواره‌کان ئه‌وه‌نده زۆره که که‌مپه‌کان چیتر ده‌فرایه‌تی هاتنی ئاواره‌ی نوێیان نییه و به‌ناچار حه‌شیمه‌تێکی زۆر هه‌م له شاره‌کانی هه‌رێم و هه‌میش له که‌رکووک جێگیر بوون.
ناوبراو به ڕه‌خنه‌گرتن له که‌مبوونی که‌مپ بۆ ئاواره‌کان له که‌رکووک زیادی کرد: ئێمه داوا له پارێزگاری که‌رکووک و ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی پارێزگای که‌رکووک ده‌که‌ین که ڕێچاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م ئاوارانه بدۆزنه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر ئاواره‌کان له که‌مپه‌کان نیشته‌جێ بن ئاسانتر ده‌توانرێت له باری ئه‌منییه‌وه ئه‌وان کۆنتڕۆڵ بکه‌ین. ئێمه گوشاری زۆرمان له‌سه‌ره. بۆ وێنه نزیک به حه‌وت هه‌زار ئاواره له ناوچه‌ی ژێر چاودێری من جێگیربوون که چاودێری وردی پێویسته.
...
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٢٥
News ID: 780719
"فه‌رهاد فازڵ مسته‌فا" به ئاماژه به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ر دوو پارتی دیموکرات و یه‌کێتی نیشتمانی له جێگیرکردنی ئاسایش و هێمنایه‌تی له که‌رکووک، په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو هێزه ئاسایشیه‌ی له که‌رکووکی به شیاو وه‌سف کرد