ئەمڕۆ سێشەممە 20/9/2016، جەمال عەگاب، گوتەبێژی پارێزگای سەڵاحەدین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هێزە تەناهییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزای شرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینیان دەست پێ کرد و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا، شارۆچکەکە لەدەستی تیرۆریستانی داعش کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە".
گوتەبێژەکەی پارێزگاری سەڵاحەدین، گوتیشی" ئێستاش هێزە تەناهییەکان لە پێشڕەوی بەردەوام دان و تاکوو ئێستا هەشت گوندی دەوروبەری شارۆچکەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە و چەکدارە تیرۆریستەکانیش، خەریکە بەتەواوەتی لە سنووری شارۆچکەی شرگات پاشەکشە دەکەن".
شارۆچکەی شرگات، یەکێکە لە شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین و وەک یەکێک لە ناوچەکانی ئەو پارێزگایە لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدا ماوەتەوە و ئێستاش هێزە تەناهییەکانی عێراق پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەرگاتیان دەست پێ کردووە....
کۆتایی کورتە نامە/310