حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار کە لە کوبا سەفەری بۆ نیۆیۆرک کردووە کاتی گەیشتنی بەم شارە لە وڵامی پرسیاری پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیۆن وتی : لەسەفەری دوو ڕوژەی بۆ نیۆیۆرک سەرباری وتاردان لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و وتاردان لەنێو کۆڕی بلیمەتانی ئیسلامی ، لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانیش وتووێژ و چاوپێکەوتن دەکات .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە هەموو ئەم چاوپێکەوتنانە هاوڕێ سەرۆک کۆمار دەبێت .
چاوپێکەوتنی دوو لایەنە لەگەڵ کاربەدەستانی سوید، ئێسلۆڤنی، بولگاریا، ئێراق، نەرویج، ژاپۆن، پاکستان و هەروەها دیدار لەگەڵ بان کی مون سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئامادەبوون لە کۆبوونەوەیەکی کارناسانە بە ئامادەبوونی بیرمەندان لە نموونەی بەرنامەکانی سەرۆک کۆماری لە نیۆیۆرک دەبێ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٠٣
News ID: 780389
حەسەن روحانی سەروک کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندە هاوڕێکەی بەمەبەستی بەشداریکردن لە حەفتاو یەکەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە نیۆیۆرک.