به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێرانەوە لە سەرچاوەکانی سوری بەرنامەی چوونە دەری یەکەم گرووپ لە نەیاران هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان کە بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی ژێر گەمارۆی "ئەلوەعر" بڕۆنە دەر و بەرەو شاری ئەدلەب لە باکووری رۆژئاوای سوریا بکەونە ڕێ ، خرایە سبەینی سێ شەممە .
ئەلوەعر بە ٥٠ هەزار کەس حەشیمەت دوایین بنکەی نەیارانی سوریا نیزیک شاری حۆمسە .
فەرمانداری حۆمس ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی لەگەل دەوڵەتی سوریا ، بریارە لە نێوان ٢٥٠ تا ٣٠٠ نەیار ئەم شارە جێ بهێلن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری دەنگ وباسی چاودێری مافی مرۆڤ ی سوریا ، سەدان کەس لە نەیاران هاوری بنەماڵەکانیان چاوەڕێ کەرەستەی گەیاندن وگواستنەوەن بۆ رۆیشتن بۆ پارێزگای ئەدلەب پێگەی نەیارانی چەکداری ئەو وڵاتە .
دەوڵەتی سوریا و بەرپرسانیی خۆجێی ناوچەی ژیر گەماروی "وەعر" لە پارێزگای حۆمس بە چاودێری شاندێک لە مانگی سوری سوریا و نوێنەرانی ئەو وڵاتە ، لەبارەی چوونە دەریی نەیارانی چەکدار لەم ناوچەیە ژێر گەمارویە و ڕۆێشتن بەرەو شاری ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ڕێککەوتوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310