به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : جەمال ئەبووحەسەن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوە، بەرگری و ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی بەحرەین لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلیەومی عەرەبستان ئیدیدعای کرد : ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی بەحرەین هەوڵ دەدات، نیزامی سیاسی بەحرەین بڕووخێنێ.
ئەبووحەسەن لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەدەری تایبەتی عەلی لاریجانی و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتی مەجلیسی شۆرای ئیلامی کە داوای هەڵوەشاندنی دادگایی کردنی شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شیعەکانی بەحرەینی کرد بوو وتی : ئامانج لە قسەکانی دنەدەرانەی عەبدوڵڵاهیان هەمان گوڕینی نیزام لە بەحرەینە.
ڕزێمی بەحرەین ژووئەنی 2016 مافی هاوڵاتی بوونی شێخ عیسا قاسم مامۆستای هەڵکەوتەی شیعەی وەرگرتەوە کە ئەم کارە کاردانەوەی توندی لەنێوان شیعەکانی بەحرەین و جیهان لێکەوتەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەحرەین لە فڤرییەی ساڵی دووهەزارویازدە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی ئاشتیانەی دژە ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.
خەڵکی بەحرەین داوای چاکسازی سیاسی ، ئازادی ، دامەزرانی دادگەری ، لابردنی هەڵاواردنی ڕەگەزی و هاتنەسەرکاری نیزامێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە هەمووکات بە سەرکوت کردن وڵامیان دەداتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٠:١١
News ID: 780039
لە درێژەی قسەی دوژمنانەو دژبەرانەی کاربەدەستانی بەحرەینی بەدژی ئێران ئەم جارەیان نوێنەرێکی ئەو وڵاتە وتەگەلێکی بەدژی ئێران ڕاگەیاند.