به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گیڕانەوە لە سەرچاوەکانی عێراقی " فواد مەعسوم" سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ " مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر ، لەبارەی مەسەلە گرینگەکانی ئەمنیەتی و سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها مەسەلەی ئاوارەکان باس وڕاوێژیان کردو بیروڕایان گوڕیەوە.
ئۆپراسیۆنی داهاتووی موسڵ، لە تەوەرە بەرباسەکانی تری وتووێژەکانی بارزانی لەگەڵ فواد مەعسوم بوو. لەم دیدارەدا هەروەها لەبارەی هەوڵەکانی مەسعود بارزانی بۆ بەڕێوە چوونی گشت پرسیی کوردستانی عێراق یش باس ووتوووێژیان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەسەر پێویستی چارەسەر کردنی ناکۆکیەکانی سیاسی و ئیداری نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و دەوڵەتی ناوەندی بەغدا بەر لە دەسپێکرانی ڕەوتی وەرگرتنەوەی موسڵ لە چنگ داعش جەختی کرد بوو. سەرۆک کۆماری ئێراق دوابەدوای پەرە پێ دانی بڕیک ناکۆکی ناوخۆیی لە یەکیەتی نیشتمانی، لە نێوەکانی حەوتەی ڕابردوو بۆ سلێمانی لە باکووری ئێراق سەفەری کرد. ...
کۆتایی کورتە نامە/310