١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٥٨
ڕۆێشتنی لەشکریانی ئەمریکی بۆ باکووری سوریا

سەرچاوەکانی دەنگ و باسی سوری باسی ڕۆێشتنی لەشکرییانی ئەمریکییان کردووە بۆ باکووری سوریا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ئەلعەهدی لوبنان ، سەرچاوەکانی سوری ڕایانگەیاندووە: ژمارێک لە مارێنزەکانی ئەمریکی بە ترۆمبیلەکانی زڕێی خۆیان گەییشتنە شاری کوردنشینی "گردە سپی" لە گردوپەری باکووری پارێزگای ڕەققە لە باکووری سوریا .

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمەریکییەکان ، بنکەیەکی چاوەدێرییان لە بەرزاییەکانی گوندی "ئەلمەنبەتەح" لە گردە سپی و نیزیک سنووری سوریا و تورکیا دامەزراندووە .

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی سوری ، ژمارەی لەشکرییانی ئەمریکی لە باکووری سوریا دەگاتە ٣٠٠ کەس . 

چالاکییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا لە باکووری سوریا هاوکات بووە لەگەڵ دەنگ وباسی هاوپەیوەند بە  نزیک بوونەوەی کاتی ئۆپەراسیۆنی  ڕزگارکردنی شاری ڕەققە  پێگەی سەرەکیی داعش لە سوریا ، شارێک کە مەودای زۆری نییە لەگەڵ ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سوریا لە وان گردەسپی .

تاقمی ترۆریستیی داعش شاری ڕەققە ان لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە داگیر کردووە ....

کۆتایی کورتە نامە/310