١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٤٠
ڕاگەیاندرانی ئامادەیی ئەنجومەنی باڵای ڕامیاریی یەمەن بۆ وتووێژی ئاشتی

ئەنجومەنی باڵای ڕامیاری یەمەن کە ئێستا دەسەڵاتی لە سەنعای پێتەختی ئەو وڵاتە بە نوێنەرایەتی لەلایەن بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا پارتی کۆنگرەی جەماوەری لە دەست دایە، بە پێشوازی کردن لە پێشنیاری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی ، هەوڵی عەرەبستانی سعودیای بەهۆی سەرەکیی شکستی وتووێژەکان پێناسە کرد.

تەنیا دە ڕوژ هەتا کۆتایی هەژدەهەمین مانگی شەڕی عەرەبستانی سعودی بەدژی یەمەن  ماوەتەوە  . ئەم شەڕە ئاشکرایە بە ئامانجی کارتێکەری لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوخۆیی یەمەن و پێشگیری لە بەدەسەڵات گەیشتنی  بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لەم وڵاتە دەستی پێکرا.

بەتێپەڕینی هەژدە مانگ  تەنیا ئەنجامی ئەم شەڕە قەومانی کارەساتی مرۆیی  ولە ناوچوونی ژێرخانەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی یەمەنە  .

سەرباری کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار یەمەنی نۆ پارێزگە لە بیست و دوو پارێزگەی یەمەن  لە ژێر ڕەوشێکی نائاسایی و دە پارێزگەش  لە ژێر ڕەوشێکی قەیراناوی دان  .

لانیکەم  حەوت ملوێن یەمەنی کە سەتی بیست و شەشی حەشیمەتی ئەم  وڵاتە پێک دێنن لە ڕەوشێکی نائاسایی دان کە لە چاو ژوئەنی ساڵی دووهەزارو پازدە سەتی پازدە پەرەی سەندووە.

لانیکەم 7.1 ملوێن کەس واتە سەتی بیست و شەشیش لە قۆناخی قەیرانی دا دەژین . ئاڵۆزی و قەیرانی خۆراک گرینگترین تەوەرەی نائاسایی و قەیرانی لە کارەساتی مرۆییە .

بە ڕاستی زۆرتر لە سەتی پەنجاو دووی حەشیمەتی یەمەنی لە ڕەوشی قەیراناوی و نائاسایی و کارەساتی مرۆیی دان  .

هەر ئەم ڕەوشەش بووەتە هۆی ئەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بەتایبەتی ئیسماعیل وەلەد شێخ نوێنەری ئەم ڕێکخراوەیە لە کاروباری یەمەن بە بەڕێوەبردنی تووێژی ئاشتی نێوان تاقمەکانی یەمەن  پێداگری بکات بەڵام تائێستا وتووێژگەلێگ  کە سەبارەت بەم قەیرانە لەوان لە سویس و کوێت بەڕێوە  چوو ئەنجامێکی لێ نەکەوتەوە  .

وتووێژەکان لە سویس دیسەمبەری ساڵی دووهەزارو پازدە لە ماوەی کورتی شەش ڕۆژ دا بەڕێوە چوو  بەڵام وتووێژەکانی ئاشتی کوێت سەد ڕۆژی خایاند  .

ئەنجامی هەر دوو وتووێژەکە تەنیا دامەزرانی دوو ئاگربەسی پاوەجێ بوو کە  هەرجاریش لە لایەن  فڕۆکەجەنگییەکانی  سعودییەوە  بنپێکرا.

بە واتایەکی دیکە هۆی سەرەکیی شکستی وتووێژەکانی ئاشتی سەبارەت بە قەیرانی یەمەن  بنەمای ناوخۆیی نەبوو بەڵکوو بنەمای  دەرەکی هەبوو  و ئەویش  کارشکێنی عەرەبستانی سعودی بوو  .

ئێستا کە  وتووێژەکانی کوێت لە یەکەمی ئووتی ساڵی دووهەزارو شازدە بەشێوەی ڕەسمی بەرەوڕووی شکست بووەوە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و کۆنگرەی جەماوەری یەمەن، ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئەو وڵاتەیان پێکهێنا و بەشێوەی ڕەسمی لە جیاتی سەرۆکایەتی یەمەن  دایان نا .

ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا  نەیارەتی لەگەڵ کرا،

بۆ ئامادەبوون لە خولی نوێی وتووێژەکان کە نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەوڵ دەدات  بواری بەڕێوەبردنی خۆش بکات و هێشتا کات و ساتەکەی دیار نییە ،  ئامادەیی ڕاگەیاند ....

کۆتایی کورتە نامە/310