١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٢٧
۱۰۰۰ ئامێری دەف لە عەمارەتی خەسراوای شاری سنە هاوکات مۆسیقای عێرفانیان ژەنی

هەزار دەف ژەن هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی نەتەوەیی "دەف نەوای ڕەحمەت" لە شاری سنە و لە عەمارەتی خەسراوای ئەو شارە مەقامە خانەقایەکانی ئامێری دەفیان ژەنی .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  هەزار دەف لە  ئێورەی دووەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی شەشومین فستیڤاڵی نەتەوەیی دەف ژەنی "دەف نەوای ڕەحمەت" دوێنێ ئێوارە لە عەمارەتی خەسراوا بەرێوەچوو.

ئەم گرووپە هەزار کەسیە  لە ژن و پیاو ومنداڵی کوڕ و کچ پێکهاتبوو  و بە ڕێنوێنی مامۆستاکانیان مەقامە خانەقاییەکانیان لێدا.

لەمبارەوە ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان بە هەواڵنێری مێهری وت: بۆ یەکەمین جار لە جیهاندا ئەمڕۆ دەبینین لە سنە گرووپێکی هونەری هەزار کەسی بەم ڕێکوپێکییە کار دەکات و دەف لی دەدات.

ئەمین مورادی وتی: ئامانج ئەوەیە کە مۆسیقای عێرفانی و بە تایبەتی دەف پەرەی زیاتری پێبدرێت وبیسەلمێنین کە کوردستان پایتەختی دەفی دنیایە....

کۆتایی کورتە نامە/310