به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی " رۆڵی ئیسلام و مەسیحیەتی ئۆرتۆدۆکس لە دامەزراندنی ئاشتی دادگەرانە وپاوەجێی" کە پێنجەمی ڕەزبەر دەستپێدەکرێت ، ٢٠ ووتاری زانستی لەبارەی بابەتەکانی بەرباس لەم بوارە دا ئاراستە دەکرێت .
ڕاویژکاری فەرهەنگی بالوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند : دیدار لەگەڵ پاتریاک کریل ڕێبەری کەلیسای ئۆرتۆدۆکسی ڕوس و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کەلیسایە لە دەڤەری دانووستانی ئایینەکان لە بەرنامەکانی تری وەڤدی ئێرانی لە سەفەر بۆ ڕوسیایە .
ئامانج لە بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوە دووساڵانەی نێو ئێران و ڕوسیا ، تێگەییشتنی بەرامبەر ی ئیسلام ومەسیحیەت ی ئۆرتۆدۆکس و پەرەی پێوەندییەکان وهاوکارییەکانی نێوان ئایینەکان بۆ چارەسەری مەسەلە هاوبەشەکانی مرۆڤانی بە ئامادە بوونی کەسایەتییەکانی پایە بەرزی ئایینی و دینی ڕاگەیاندراوە .
نۆهەمین خولی ئەم کۆبوونەوەیە سیپتەمبەری ساڵی ٢٠١٤ لە تاران دا بەڕێوە چووە.
ئۆرتۆدۆکسی ڕوسیا ، کەلیسای فەرمی ئەو وڵاتەیە کە ڕێبەری کەلیساکانی بیلاڕوس ،بەشگەلێکی ئۆکراین و چەند وڵاتی دیکە لەوان لە کیشوەرەکانی ئەوروپا ، ئەمریکا و ئاسیای لە ئەستۆدایە ....
کۆتایی کورتە نامە/310