١٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٤٣
پێداگریی دەوڵەتی بریتانیا لەسەر بەردەوامیی فرۆشتنی چەک و چۆل بە رژێمی سەعوودیا

دەوڵەتی بریتانیا لەبواری کۆتایی هێنان بە فرۆشتنی چەک و چۆل بە عەرەبستانی سەعوودیا مافی دەنگی پارلمانتارانی وڵاتەکەی رەچاو ناکا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لەزمان رۆژنامەی ئینلگیسیی ئیندیپێندنت ، نوێنەرانی پارلەمانی ئینگلیس هەوڵ دەدەن لە پرسی کۆتایی هێنان بە فرۆشتنی چەک و چۆل بە عەرەبستانی سەعودیی مافی دەنگیان هەبێ بەڵام دەوڵەتی ئەو وڵاتە لەو بوارەوە ماف بۆ پارلەمانتاران رەچاو ناکا.

ئێدوین ساموئێل ، وتەبێژی دەوڵەتی ئینگلیس کوتی : دەنگی مەجلسی عەوامی ئینگلیس کاریگەرییەکی نییە لەسەر فرۆشتنی چەک بە عەرەبستانی سەعودیی.

ناوبراو هەروەها راشیگەیاند :دەوڵەتی ئینگلیس بەرپرسایەتیی هەناردەی چەک و چۆلەکانی خۆی زۆر لە لا جدییە و هەر مۆڵەتێک بە چەشنی ورد لەسەر بنەمای پێوەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا و دەرکرانی مۆڵەتی نیشتمانیی هەناردەی چەک و چۆل لێکدەدرێتەوە.

پێشتر لیئژنەی کۆنترۆڵی هەناردەی چەک و چۆل لە پارلەمانی ئینگلیس رایگەیاند رەنگە عەرەبستانی سەعودیی بە کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆلەکانی ئینگلیسیی لە هێرشی خۆئ بۆسەر یەمەن ، یاسا نێونەتەوەییەکانی پێشێل کردبێ.

حەفتەی رابردوو جرمی کوربین ، سەرۆکی پارتی کرێکاری ئینگلیس ، داوای لە ترێزا مێی ، سەرۆک وەزیرانی ئینگلیس کرد بە هۆی ئەو زەرەر و زیانە نامرۆییانەی کە هاوپەیمانیی سەعودیی لە یەمەنی داوە ، فرۆشتنی چەک و چۆل بەو رژێمە راگرێ....

کۆتایی کورتە نامە/310