بە گێڕانەوە لە بنکەی زانیاری گەیاندنی هەواڵی شەڕی ئێراق، لەم زانیاریانە کە لەلایەن کۆپتەرەکانی سوپای ئێراق بۆ دانیشتوانی خوجێیی ولە تیراژی حەوت ملوێن ژومارە و لە شازدە ناوچە هاوێژرا، داوایان لە شارومەندانی ئێراقی داینشتووی مووسڵ کرد لە بنکەکانی داعش دوور کەون.
هەروەها داوا لە کەسانی سیڤیل کراوە لە شوێنی کۆبوونەوە و هەماری چەکی تیرۆریستەکانی داعش دوور کەون.
دانیشتوانی خۆجێیی پارێزگەی مووسلیش وتیان : تیروریستانی داعش ژومارێکی زۆر لەم زانیاریانەیان کۆکردوەتەوە و ئاگریان تێبەردا و فەرمانیان بە دانیشتوان داوە ئەم زانیاریانە کۆ بکەنەوە.
بەرلەمە نەجم جەبووری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی سوپای ئێراق لە مووسڵ وتبووی کە هێزی ئێراقی ئامادەی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنی موسڵن.
هەروەها کاربەدەستانی ئێراقی داوای یارمەتی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ ئوپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵیان کرد.
سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراقیش لە دیدار لەگەڵ داگلاس ئالن سێلێمن باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا وتی : گرینگایەتی درێژەی ئۆپرایۆنی هێزی ئێراقی بۆ ئازاد کردنی بەشگەلێکی داگیرکراوی ئێراق لەوان پارێزگەی نەینەوایە کە یارمەتی دەداتە کۆتایی هاتنی تاقمەکانی تیرۆریستی.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش بەرلەمە سەبارەت بە ئازاد کرانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لە داهاتووی نیزیک هەواڵی دابوو....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٢٦
News ID: 779054
هێزی سوپای ئێراق ئەمڕۆ چوارشەم زانیاریگەلێکی لە ناوچەکانی ژێرکونترۆڵی ڕێکخراوی تیروریستیی داعش لە پارێزگەی مووسڵ جێگیر لە باکووری ئێراق سەبارەت بە بابەتی دوورخستنەوەی دانیشتوانی سڤیل لە ناوچەکانی داگیرکراو لەلایەن داعش بڵاو کردەوە کە بەم کارە وادیارە دوایین چرکەکان بۆ دەستپێکردنی ئوپەڕاسیۆنی رزگارکردنی ئەو پارێزگەیە دەستی پێکردوە.