١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٧
پەکەکە بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی تورکیای گرتە ئەستۆ

پەکەکە بەرپرسایەتی تەقینەوەی ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو لەشاری وان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیای گرتە ئەستۆ.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : پەکەکە ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک  دا ڕایگەیاند ئەم پەلامارە  لە بەشێک لە کاردانەوە بە وەدەرنرانی بیست و چوار شارەداری ناوچەکانی کوردنشین ئەنجام بووە.

لەم بەیاننامەیە هەروەها ڕاگەیەندراوە  پەلاماری وان تۆڵەی  کوژرانی لاوانی کورد بە دەستی هێزی ئاسایشی تورکیاو  لابرانی شارەداران لە شارە کوردنشینەکان ئەنجام بووە.

کاربەدەستانی تورکیا ڕایانگەیاند لەم تەقینەوەیە کە لە نیزیکی  ئیدارەکانی دەوڵەتی ڕووی دا پەنجا کەس لەوان چوار پۆلیس و چوار شارومەندی ئێرانی بریندار بوون.

باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە کاتێکەوە کە پەکەکە  ئاگربەسی  وەلاناوە لە ساڵی دووهەزارو پازدەوە تائێستا شایەتی  تەقینەوەگەلی جۆربەجۆرە....

کۆتایی کورتە نامە/310