١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:٤٧
سووریا فڕۆکەیەکی شەڕکەرو پەهبادێکی ئیسرائیلی خستە خوارەوە

فەرماندەی گشتیی سوپای سووریا ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژو پەهبادێکی سێخوری ڕژیمی زاێونی"یان لە پارێزگەی قەنیترە"ی ئەو وڵاتە خستۆتە خوارەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : فەرماندەی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیان نامەیەکدا وتی: فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی هێزی ئاسمانی ڕژێمی زاێونی ساعەت یەکی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە یەکێ لە بنکەکانی سوپای سووریا لە گردوپەڕی قەنیترە یان دایە بەر دەسرێژ کە پەدافەندی ئاسمانی سووریا وەڵامی ئەو دەسدرێژیەی دایەوە.

بە پێی ئەم بەیان نامەیە ، پەدافەندی ئاسمانی سووریا توانیی فڕۆکەیەکی بۆمب  هاوێژی رژیمی زاێونی لە باشووری ڕۆژئاوای قەنیترە و پەهبادێکی سێخوڕی لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی سعسع یان خستە خوارێ.

فەرماندەی گشتیی سوپا وهێزە چەکدارەکانی سووریا پێداگری کرد کە ئەم دەسدرێژیە ی ڕژیمی زایونی لە پێناوی پشتیوانی لە تاقمە کانی ترۆریستی و بۆ بردنە سەری ئاستی ورەی تێک شکاویان دوای شکستە قورسەکان لە دەوروبەری قەنیترە ئەنجام بووە....

کۆتایی کورتە نامە/310