١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤٧
پیرۆزبایی جەژنی پیرۆزی قوربان

ئەمڕۆ دووشەممە دەیەمی مانگی زیحەجەی ساڵی ١٤٣٧ کۆچی مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ ١٢ سیپتەمبەری ٢٠١٦ ، جەژنی پیرۆزی قوربان لە جەژنە هەرە مەزنەکانی موسوڵمانانە .

لە جەژنی پیرۆزی قوربان ئەو حاجیانە کە چوونەتە زیارەتی ماڵی خودا ، بە فەرمانی خوداوەند و بۆ ڕەزامەندی ئەو قوربانی دەکەن و بیرەوەری پێغەمبەری مەزنی ئیلاهی ، حەزرەتی ئیبراهیم (ع) زیندوو و ڕێزی لێوە دەگرن . 

خوداوەند بۆ تاقیکردنەوەی ئیمان وئیخلاس فەرمانی دا بە حەزرەتی ئیبراهیم (ع) کە رۆڵەی خۆی حەزرەتی ئیسماعیل (ع) لە ڕێگای خودا دا قوربانی بکات .

حەزرەتی ئیبراهیم (ع)  سەرەڕای  دژوار بوونی ئەو کارە  ،  مڵکەچی فەرمانی ئیلاهی بوو و بۆ ئەنجام دانی ئەم فەرمانبەریەتیە ئامادە بوو بەڵام هەرچی هەوڵی دا ، چەقۆکە گەرووی کۆرەکەی حەزرەتی ئیسماعیل (ع)  نەبڕی .

هەر لەم حالە دا بۆ حەزرەتی ئیبراهیم (ع) وەحی نازل بوو کە ئەم  تاقیکاری ئیلاهیەی بە سەربەرزییەوە  تێپەراندووە و ئەوکاتە مەڕێکیان بۆ بەڕیکرد تا بە جێگای حەزرەتی ئیسماعیل (ع) ، قوربانی بکات .

ئەو رووداوە جێ پەند وەرگرتنە ، وانەی فیداکاریی و لەخۆبوردوویی ، زاڵبوون بە سەر هەوای نەفس و مڵکەچی بەرامبەر فەرمانی خوداوەندە. هەر بۆیە موسولمانەکانی جیهانیش ڕۆژی دەیەمی زیحەجە وەکوو جەژنێکی گەورە و بە شکۆی ئیسلامی ، ریز لێدەگرن و لەو فێری وانەی ئیخلاس و عەبدایەتی خوداوەندی تاکانەی بێ هاوتا دەبن .

ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان لە هەموو موسولمانانی جیهان پیرۆز دەکات ...

کۆتایی کورتە نامە/310