١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٤٠
پێشوازیی تورکیا لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ڕوسیا بۆ ئاگربەس لە سوریا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لە ئاگربەسی سوریا و وەستانی تێکهەڵچوونەکان لەم وڵاتە پەیرەوی کردووە و بۆ ڕێگەچارەی سیاسی هەوڵ دەدات.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :میدیاکانی خۆجێیی باسی  پێشوازی دەوڵەتی تورکیا دەکەن لە ڕێککەوتنی ڕوسیا و ئەمریکا بۆ وەستانی تێکهەڵچوونەکان و ئاگربەس لە سوریا   .

بەم پێیە  وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند دەوڵەتی رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا پێشوازی لە ئاگربەس لە سوریا و وەستانی تێکهەڵچوونەکان کردووە و پەیڕەوی لێ دەکات .

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وتی : سەرقاڵی ئامادەکردنی کاروانی هەڵگری یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بەمەبەستی گەیشتن بۆ باکووری حەڵەب لە ڕێگەی کەسانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکانە...

کۆتایی کورتە نامە/310