به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : نیزیکەی دووسەد ناڕازی لەوان مامۆستایانی لەسەرکارلابراو دوێنێ شەممە لەبەردەم ئیدارەی فێرکاری و پەروەردەی دیاربەکر کۆبوونەوە و بە دژی هەڵمەتی سەرکوتکارانە کە زۆرتر مامۆستایانی ئەم ناوچەیە کردوەتە ئامانج، دروشمیان بەرز کردەوە .
پۆلیسی تورکیا ناڕازیانی خستە ژێر گوشار بە گازی فرمێسک هێن و ئاوپژێن.
ناڕازیەتیەکان لەم شارە کوردنشینەی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەبەر هەڵپەساردنی زۆرتر لە دە هەزار مامۆستای گومانلێکراو بە پێوەندی لەگەڵ پەکەکە ئەنجام بوو .
لانیکەم سێ کەس لە ناڕازیان لەلایەن پۆلیسەوە گیران.
دەوڵەتی تورکیا پێنج شەممەی ڕابردوو یازدە هەزار و پێنسەد مامۆستای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی بێکار کرد.
ئەوان تۆمەتبارن بە هاوکاری کردن لە گەڵ پەکەکە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٢١
News ID: 778296
پۆلیسی تورکیا دەیان مامۆستای ناڕازی لە دیاربەکر گرت .