١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:١٨
تەگبیر ی توندی ئاسایشی لە بەغدا لە سەروبەندی جەژنی قوربان

سەرچاوە ئاسایشییە ئیراقییەکان باسیان لە توندتر بوونەوەی ڕێو شۆینی ئاسایشی لە پێتەختی ئەو وڵاتە لە سەروبەندی جەژنی پیرۆزی قوربان دا کرد .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێرانەوە لە ماڵپەری دەنگ وباسی ئەلفەجر ، سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ئێراق ڕایگەیاند کە هێزە ئاسایشییەکانی ئەو وڵاتە ڕێ وشۆینی توندو پێشپێگرانەیان لە بەغدا  بەڕێوە بردووە .

 تووندتر بوونەوەی ڕێ وشۆینێ  ئاسایشی لە پێتەختی ئێراق دوا بەدوای تەقینەوەکانی ئەم دواییە لەم شارە دا ئەنجام دراوە . بە ووتەی سەرچاوەکانی  ئاسایشی شەقامەکانی " بەغدائەلجەدیدە" و شارۆچکەی " سەدر" و شەقامی " ئەلرەبیعی" و شەقامی " فەلەستین" لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەم شارەو هەروەها گەرەکی " ئەلمەنسور" لە بەشی ڕۆژئاوایی ئەم شارەیان داخست .

 ئەو ووتی : لە بازارەکان و شەقامەکانی قەرەبالغی پێتەخت یش هێزە ئاسایشییەکان بە شێوەی بەربڵاو سەقامگیر بوونە . بەغدا لەم دواییە دا  شایەتی شالاوێک پەلاماری ترۆریستی بوو کە تازەترینی ئەوان کۆمایەکی بازەرگانی لە شەقامی فەلەستینی کردۆتە  ئامانج ....

کۆتایی کورتە نامە/310