١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٣:١٧
کاریگەریی ئەرێنی ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئەمریکا لە سە ر ڕەوتی رامیاری سووریا

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سوریا پێداگری کرد : ڕێککەوتنی ڕوسیا و ئەمریکا کاریگەری ئەرێنی لە ڕەوتی سیاسی سوریا دا هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا سانا، ستفان دی میستورا،  نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریا لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە ژنێڤ وتی :  ڕێککەوتنی ئەگەریی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ڕەوتی سیاسی ل ە سوریا کارتێکەری ئەرێنی هەیە.

دی میستورا ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئەنجامی ئەرێنی کۆبوونەوەی سێرگێئی لاورۆڤ  وەزیری دەرەوەی  ڕوسیا و جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە ئەتوانێ خاڵێکی وەرچەرخان لە پرسی ئاگربەس و یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بێت، داکۆکی دەکا.

دی میستورا هەروەها لە دیدار لەگەڵ  سێرگێئی لاورۆڤ سەبارەت بە ڕێگەکانی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئاگربەسی تۆکمەوتەواو لە سوریا و پەرەپێدانی بوارەکانی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و دەستپێکرانی ڕەوتی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی قەیران، وتووێژیان کرد.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە هێزی ڕوسی سەقامگیر لە ناوەندی هەماهەنگی ئاگربەس لە سوریا، سێ تون  یارمەتی خۆراکیان لەنێوان شارۆمەندانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵەب دابەش کردووە.....

کۆتایی کورتە نامە/310