٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٥٧
کلینتۆن: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوار دەڕەخسێنێت چاودێری پێویست بکرێ بەسەر کردەکانی ئێران دا

بەربژاری دیموکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لەڕەوتی بەڕێوەچوونی جڤینێکی ئاسایشی نیشتمانی دا جارێکی دیکە داکۆکی کرد لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :و بەگێڕانەوە لە ئاسۆشوەیتد پرێس، هیلاری کلینتۆن بەربژاری دیموکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە لە جڤینێکی ئاسایشی نیشتمانی کە لەلایەن کەناڵی ئێم ئێس ئێن بی سی بەڕێوە چووە، جارێکی دیکە داکۆکی کرد لە دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نێوان زلهێزە جیهانییەکان و ئێران و وتی: بەر لە ئیمزاکرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ساڵی رابردوودا، ئێران لە سەر ڕێبازی خێرای دەسڕاگەیشتن بە ماددەکانی پێویست بۆ بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمیدا بوو .

ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو ڕێککەوتنە ، بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانی تاڕادەیەک بەرتەسک کردۆتەوە ، ئەگینا ئەمریکا کایەی بەئێران نەکردووە.

کلینتۆن وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕێگەدەات بەڕادەی پێویست چاودێری بکرێ بەسەر کردەکانی ئێراندا هەتا ئەو دڵنیاییە بێتەدی کە ئێرانییەکان ، پێبەندن بە یاساوڕێساکان وپەیڕەویان لێ دەکەن.

وەزیری دەرەوەی پێشتری ئەمریکا لەدرێژەی قسەکانیدا دانی بەوەدانا کە لە کەڵک وەرگرتن لە ئی مەیلی تاکەکەسی بۆ ئەنجامدانی کارە دەوڵەتییەکان لەسەردەمێکدا کە وەزیری دەرەوە بووە، هەڵە بووە.

ناوبراو هەروەها دانی بەوەدانا کە لە داکۆکی لە داگیرکرانی ئێراق، کاتێک کە سێناتۆر بووە ، هەڵەی کردووە. هەڵبەت کلینتۆن داکۆکی کردووە لە دەستتێوەردانی سەربازیی ئەمریکا لەخاکی لیبیا بۆ ڕووخاندنی رژیمی موعەمەر قەزافی .

کلینتۆن بەڵێنی دا، بێتوو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سەرکەوێ، هێزی زەوینیی ئەمریکا بۆ شەڕی دژ بە داعش ڕەوانەی ئێراق و سووریا ناکات.

ناوبراو وتیشی: دەنگی من لە ساڵی٢٠٠٢ لەمەڕ داکۆکی لە داگیرکرانی سەربازیی ئێراق، هەڵە بووە. من قەت هێزی زەوینیی ئەمریکا جارێکی دیکە نانێرمە ئێراق....

کۆتایی کورتە نامە/310