به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :پەلاماری ژمارێکی زۆر لە لەشکریانی زایۆنیست بۆ سەر خوێندنگەکانی باشوری ئەلخەلیل و هاویشتنی گازی فرمێسم ڕێژ بەرەو قوتابیان و مامۆستایانی فەلستینی بۆتە هۆی ژاراوی بوونی ژمارێک لەو کەسانە. هەروەها لەشکریانی داگیر کەر بەیانی ئەمڕۆ پاش پەلاماردانی ماڵی "ئەحمەد زەید" چالاکێکی حەماس لە کەمپی"ئەلجەلزون" هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژئاوای چەمی ئەردەن،ناوبراویان ڕفاند.
لە لایەکی دیکەشەوە لەشکریانی زایۆنیست بەیانی ئەمڕۆ لە میانەی پەلاماریان بۆ ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژئاوا 9 گەنجی فەلستینیان دەسبەسەر کرد کە شەش دانەیان ئەندامی حەماس بوون.هەنوکە زیاتر لە 7 هەزار فەلستینی لە 17 زیندانی ئیسرائیل دان کە زۆربەیان لە چوارچێوەی زیندانی ئیداری دەسگیر کراون....
کۆتایی کورتە نامە/310
٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٤٧
News ID: 777615
لەشکریانی زایۆنیست بەیانی ئەمرو پێنج شەم بە پەلامار بۆسەر خوێندنگەکانی فەلەستین لە باشوری ئەلخەلیل "گازی فرمێسک ڕێژ"یشیان گرته خوێندنگەکانی ئەو ناوچەیە.