به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ە گێڕانەوە لە تۆڕی هەواڵی ڕوسیا ئەلیەوم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بێرت مەک گورک نوێنەری سەرۆکی ئەم وڵاتە لە هاوپەیمانیی دژە داعش لەم دیدارە سەبارەت بە پێبەند بوونی واشینگتۆن بۆ داکۆکی کردن لە کوردەکان پێداگری کردووە.
ئەم چاوپێکەوتنە هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سوریا و تێکهەڵچوونی هێزی تورکیا لەگەڵ کوردەکان بووە ، ئۆپراسیۆنێک کە واشینگتۆنی بەرەوڕووی هەڵوێستێکی دژوار بەرامبەر بە تورکیا ، هاوپەیمانییە کۆنەکەی و کوردەکانی هاوپەیمانی لەشەڕ لەگەڵ داعش کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە مەک گورک لەگەڵ فەرماندەری حەسەدە دیداری کرد و ئازاد کرانی منبەج بە دەستی ئەوانی ڕێزلێ گرت .
ناوبراو لەم دیدارە لەسەر داکۆکی هەمیشەیی لەم هێزانە لەشەڕ بەدژی تیرۆریزم پێداگری کرد .
مەک گورک هەروەها لەسەر یەکپارچەکردنی هەوڵەکان و وەستانی تێکهەڵچوونی نێوان هەموو لایەنەکان کە لەگەڵ داعش لە باکووری سوریا شەڕ دەکەن پێداگری کرد ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٥٢
News ID: 777165
بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرایان کرد کە نوێنەری باراک ئۆباما لە هاوپەیمانیی دژە داعش حەوتەی ڕابردوو سەفەری باکووری سوریایان کرد و لەگەڵ ڕێبەرانی کورد دیداریان کرد بوو .