به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەهرام قاسمی دوێنێ دووشەممە وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارە تیرۆریستییەکان لە شوێنە جیاجیاکانی سووریا لە پارێزگاکانی تەرتوس، حۆمس، حەسەکەو دەورووبەری دەمشق کە کوژرانی دەیان کەس لە خەڵکی بێتاوانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە، لەگەڵ حکومەت و گەلی سووریا هاوخەمیی دەربڕی.
قاسمی هەروەها وتی: کردەی تیرۆریستانی تاوانکاری تەکفیری و لایەنگرانی وەهابی ئەوان لە پەلاماردانی شارومەندانی سیڤیل لە سووریا، نیشانەی داماویی و شکست هێنانیان لەشەڕی سەربازی و خەونە خاوە سیاسییەکانیان لەناوچەیە کە، دووپات بوونەوەی ئەو چەشنە تاوانکارییە سامناکانەو دیمەنی دڵتەزێن و جێی شەرمەزارییان لە سووریاو ئێراق و یەمەندا لێکەوتووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێی داگرت، کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگای جیهانی دەبێ دەست هەڵبگرێ لە خەمساردی لەحاند زۆرداران، لایەنگران و سەبەبکارانی ئەو چەشنە تاوانکارییە نامرۆییانەو لەمەڕ جێ بەجێ کردنی بەرپرسایەتی مێژوویی، یاسایی و مرۆیی خۆیان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی بنچینەیی تیرۆریزمی تەکفیری، شێلگیرانە هەوڵ بدەن....
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٥
News ID: 777140
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: کردەی تیرۆریستانی تاوانکاری تەکفیری و لایەنگرانی وەهابی ئەوان لە پەلاماردانی شارومەندانی سیڤیل لە سووریا، نیشانەی داماویی و شکست هێنانیان لەشەڕی سەربازی و خەونە خاوە سیاسییەکانیان لەناوچەیە.