به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ده‌نگ و ڕه‌نگی ئێران بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی نزیکی ئێران، ڕووسیا و سووریا له جێبه‌جێ کردنی ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی دژی تیرۆریستییه ته‌کفیرییه‌کان له سووریا، ستراتێژی ئه‌مریکا بۆ سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی له هاوکێشه ئه‌منییه‌کانی سووریای تووشی شکست کردووه.
شه‌مخانی به ئاماژه به هه‌وڵی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ناوچه‌یی ئه‌م وڵاته بۆ لاوازنه‌بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانهکه له ژێر ناوی ساخته‌یی دژبه‌ری میانه‌ڕۆ جه‌نایه‌تی زۆریان له دژی خه‌ڵکی سووریا ئه‌نجام داوه، وتی: بۆ بێ ئاکام کردنی ئۆپراسیۆنی به‌دواکه‌وتووی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی، له ئۆپراسیۆنی ئه‌مدواییانه و به‌پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانی ئه‌وان زه‌بری کوشنده له زه‌وین و ئاسمان له تیرۆریسته ته‌کفیرییه‌کانی سووریا دراوه.
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌نگۆ دروست کردن و هه‌رانانه‌وه‌ی زۆری میدیا ڕۆژاواییه‌کان و عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به هاوکاری هاوبه‌شی ئێران، ڕووسیا و سووریا له ئۆپراسیۆنی ئه‌مدواییانه له پێناو دروستکردنی شه‌ڕی ڕه‌وانی به مه‌به‌ستی داپۆشینی و شاردنهووهی شکستی قورسی هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌کانی ته‌دمه‌ر، ئه‌دله‌ب، ناوچه‌ی لازیقه و ڕیف ناوبرد و درێژه‌ی دا: هه‌ندێ له وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی که خه‌ونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له گۆڕینی هاوکێشه ناوچه‌ییه‌کان هه‌یه، له ئۆپراسیۆنی ئه‌مدواییانه گیرۆده‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی کرده‌وه‌ی سیاسی، به‌ره‌ڤانی و ئه‌منی کۆماری ئیسلامی بوون.
شه‌مخانی به ئاماژه به هه‌ندێ بۆچوونی نادروست سه‌باره‌ت به هاوکاریی ئێران و ڕووسیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم زیادی کرد: په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی ئێران و ڕووسیا که له‌سه‌ر بنه‌مای دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و چوارچێوه‌ی هاوکارییه ستراتێژیکییهکان دانراوه، ته‌نیا له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم نه‌بووه و چوارچێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر ده‌گرێته‌وه.
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئاماژه به دژوار و گشتگیربوونی دیارده‌ی تیرۆریزم و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه که له‌م لایه‌نه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووه‌ته ئامانج، ڕوونیشی کرده‌وه: ڕێگری کردن له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کان به‌تایبه‌ت مه‌ترسی تیرۆریزمی ته‌کفیری ستراتێژیکی نه‌گۆڕدراوی وڵاته‌که‌مان بووه و له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان به شێوه‌ی به‌رده‌وام بۆ به‌دیهاتنی گونجاو و به‌هێزی ئه‌م ستراتێژییه که‌ڵک وه‌رده‌گرین....
کۆتایی کورتە نامە/310