به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به‌گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، جان کربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له لێدوانێکدا به ئاماژه به هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان له‌باره‌ی داواکاریی ژماره‌یه‌ک له دادستێنه‌کانی تورکیا بۆ دادگه‌یی کردنی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان وتی: له نزیکه‌وه ئه‌م گۆڕانکارییانه له تورکیا پێوشوێنگری ده‌که‌ین.
له پڕۆسه‌یه‌کی خێرا نیگه‌رانین که به تۆمارکردنی دۆسیه‌کان له دادگه له‌و وڵاته دروست بووه و له‌م ڕێگایه‌دا گوشاری خستۆته سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین و چالاکییه سیاسییه‌کان.
وتیشی: ئێمه پشتیوانی له ئازادی ڕاده‌ربڕین له تورکیا ده‌که‌ین. له ئێستادا تورکیا دڵه‌خۆڕپه‌یه‌کی زۆر ئه‌زموون ده‌کات.
ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی که خوازیاری سه‌رکه‌وتنی تورکیا له‌م پڕۆسه‌یه‌داین له کاتێکدا که پرسێکی جێگه‌ی دڵه‌وه‌رێزی له پڕۆسه‌ی دادوه‌ری و میدیایی ئه‌و وڵاته ببینین جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌ین و هۆشداریی ئه‌و پرسانه ده‌ده‌ین چونکه داهاتووی تورکیا گرینگایه‌تییه‌کی زۆری بۆ ئێمه هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا به ئاماژه به هێرشی ئه‌مدواییه‌ی په‌که‌که له تورکیا جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا هێرشه‌کانی ئه‌لازیغ و بیتلیس ئیدانه ده‌کات. هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی ئێمه؛ تورکیا، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێرش له ئامه‌د و وانیش به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310