به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرانسە، بان کی مون هەروەها ئاماژەی کردە پێویستی داکۆکی لە خەڵکانی سیڤیل و مەدەنی و وتی: هەموو لایەنەکان دەبێ پێبەند بن بە بەڵێنییەکانیان لەچوارچێوەی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا.
ناوبراو هێرشی ئاسمانیی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی سەنعای پێتەختی یەمەن کە کوژرانی لانیکەم نۆ سیڤیلی لێکەوتەوە، شەرمەزار کرد.
بەڵام بان کی مون لەهەڵوێستێکی هاوڕەوت لەگەڵ سەعوودییەکاندا، مووشەکبارانی شاری نەجران لە باشووری عەرەبستانیشی ئیدانە کرد کە لەلایەن هێزە جەماوەرییەکانی یەمەنەوە ئەنجامی گرت.
ناوبراو بە ئاماژە بە ژماری زۆری قوربانیانی سیڤیل، داوای لەهەموو لایەنەکان کرد بێنە سەر مێزی دانوستان.
بان کی مون کە چەندین جار لە بارودۆخی جیاجیادا، ئیرادەی لاوازی خۆی دەرخستووە، لە ڕاپۆری چەند حەوتە لەمەوبەری خۆی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، تەنیا بە دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ چارەنوسی منداڵانی یەمەنی وازی هێنابوو.
ناوبراو کە ماوەیەک لەمەوبەرو پاش هەڕەشەی ڕیاز بۆ بڕینی یارمەتییە دراڤییەکان بەو دامەزراوە، پاشگەز بووەوە لە بڕیارەکەی بۆ دانانی ناوی ئەو وڵاتە لەپێڕستی پێشێلکەرانی مافی منداڵان ، و لەڕاپۆری ئەم دواییەی خۆشیدا هیچ هۆگرییەکی بۆ ئەو کارە پێشان نەدا....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٨ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٣٨
News ID: 772721
"بان کی مون"ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی دیکە داوای لەسه رجه م لایەنەکانی شەڕ لە یەمەن کرد، بە کۆتایی هاتنی خێرای ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان، ئامادەی دانوستانی ڕاستەوخۆ بن.