سه‌ره‌تا ڤلادیمێر پوتین وێڕای به‌خێرهاتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شانده‌که‌یان ڕایگه‌یاند" له‌ماوه‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فرۆکه‌یه‌کی سه‌ربازیمان په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌ره‌و ئاڵۆزی چوو". به‌ڵام وتیشی"ئێستا ده‌ستپێکردنی دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته باڵایه جێگه‌ی دڵخۆشییه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که تورکیا‌و ڕوسیا، دوو وڵاتی گرنگن له‌ناوچه‌که‌و هیواشی خواست که دانوستانه‌کان گه‌شه‌ی زیاتر بکات و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ تورکیادا پته‌و ببێته‌وه.
دواتریش سه‌رۆک کۆماری تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ڕایگه‌یاند که تورکیا زۆر به بایه‌خه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵ رووسیاداو"دڵنیام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی که
ده‌ینێین ده‌بێته گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان".
هه‌روه‌ها سوپاسی ڕوسیای کرد که له‌کاتێکی هه‌ستیاردا په‌یوه‌ندییان به‌تورکیا کردووه‌و باسی شه‌وی کوده‌تا سه‌ربازییه‌که‌ی 15ی ته‌موزی کرد‌و وتی"په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕوسیا ئارامی کردینه‌وه"
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد که هه‌ڵوێستی ڕوسیایان له گردبوونه‌وه ملیۆنییه‌که‌ی دوو رۆژ لهمهوپێش به‌رزنرخاندووه.
هه‌روه‌ها وتی"دڵنیام دانوستانه‌کان و ڕێکه‌وتنه‌کان ده‌بێته مایه‌ی خێر"....
کۆتایی کورتە نامە/310
٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٤:٣٤
News ID: 770948
دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ شاندێکی یاوه‌ری گه‌یشتنه ڕوسیا، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، پێش ده‌ستپێکردنی کۆبونه‌وه‌کانیان، ناوبراو ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی روسیا له‌شاری سانپترزبۆرگ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.