به‌پێی ڕاپۆری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌رییه‌داوسیما؛ ملیسا فلێمینگ وته‌بێژی کۆمیساریای باڵای په‌ناخوازانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ په‌ره‌سه‌ندنی تاوانه‌کانی تیرۆریستانی داعش له فه‌لوجه‌ی ئێراق، وتی: گرووپی تیرۆریستیی داعش، زۆرێ له پیاوان و لاوانی خه‌ڵکی شاری فه‌لوجه له پارێزگای ڕۆژاوایی ئه‌نباری ئێراق که حازر نین له‌ته‌نیشت ئه‌و گرووپه‌دا شه‌ڕ بکه‌ن، ئێعدام کردووه.
فلمینگ وتی: حکومه‌ت، سوپا‌و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیی ئێراق ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌تا ڕێگاکان هێمن بکه‌ن هه‌تا که‌سانی سیڤیل بتوانن له شار بچنه ده‌ر.
هه‌ڵمه‌تی مه‌زنی ئازادکردنی فه‌لوجه که له دووشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردووه‌وه به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران وفه‌رمانده‌ری گشتیی هێزه ئێراقییه‌کان ده‌س پێ کرا، ئێستا چووه‌ته نێو قۆناخی سێهه‌م.
گرووپی تیرۆریستیی داعش له ژۆئه‌نی2014وه ناوچه‌گه‌لێکی باکوور و ڕۆژاوای ئێراقی داگیر کردووه.