١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣٧
Source: Mehrnews
عێراقچی چەند ڕێنماییەکی پێویست بۆ وڵاتانی ناوچەکە ڕادەگەیێنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بەردەوامبوونی گەمارۆکان به ئامانجی بێبەشکردنی خەڵکی ئێران له مافه بنەڕەتییەکانیان، ئیراده یان بۆ داکۆکی له ماف و بەرژەوەندییه ڕەواکانیان به هێزتر کردووه .

 سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سییەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری (ئیکۆ) وتارێکی پێشکەش کرد.

عێراقچی بە ئاماژە بە دەستدرێژی دوژمنی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر وڵاتی ئێران وتی: ئەم دەستدرێژییانە بووەتە هۆی شەهید بوونی ڕێبەری باڵا و چەندین بەرپرسی باڵای سیاسی و سەربازیی وڵات و هەروەها کوشتنی دڕندانەی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی ئێرانی کە ١٦٨ کەسیان قوتابی و مامۆستای قوتابخانەی میناب بوون. وتیشی: بۆیە نائەمنی زاڵ لە کەنداوی فارس و پێشهاتەکانی دەوروبەری گەرووی هورمز، دەرئەنجامی سیاسەتی دوژمنکارانە و کردەوەی شەڕانگێزی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە ئێرانە. ئەم واقیعە ناتوانرێت بشێوێنرێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە هەوڵی دامەزراندنی پەیوەندی دۆستانە و بنیاتنەری لەگەڵ دراوسێکانیدا داوە و هیچ ناکۆییەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە. بەڵام یەک پرەنسیپ بەس ڕوونە، ئەویش ئەوەیە کە خاک و ئاسمانی و ئیمکاناتەکانی وڵاتانی ناوچەکە نابێت ببێتە سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر یەکتر.

کردەوە بەرگرییە ڕەواکانی ئێران تەنیا ئاراستەی ئامانج و بنکە سەربازییەکانی دەستدرێژکارانە و بە هیچ شێوەیەک نابێت بە کردەوەیەک لە دژی خەڵک یان حکومەتەکانی وڵاتانی دراوسێ هەژمار بکرێت.

ئەم هەلومەرجە تیشک دەخاتە سەر پێویستی بەپەلەی دیالۆگێکی ڕاستەقینە و گشتگیر و سەروهری ناوچەیی و خاوەندارێتی لەسەر ڕێکخستنە ئەمنییەکان، بەتایبەتی لەسەر بنەمای دەستدرێژی نەکردن و ڕێگریکردن لە هەر وڵاتێکی سێیەم کە خاک یان ئیمکاناتەکانی وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی دیکە بەکاربهێنێت.

درێژەی گەمارۆکان بە ئامانجی چڕکردنەوەی گوشارە ئابوورییەکان و زەوتکردنی مافە بنەڕەتییەکانی خەڵکی ئێران نەک ئیرادەیان لاواز نەبووە، بەڵکوو ئیرادەی ئەوانی بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانیان و بەرەنگاربوونەوەی داواکارییە زیادەڕۆیی و نایاساییەکان بەهێزتر کردووە.

بە سەرنجدان بە زیادبوونی کاریگەرییەکانی دەستدرێژی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ئاسایشی وزەی ناوچەکە، بەهێزکردنی هاوکارییەکانی وزە بووەتە پێویستیەکی بەپەلە و ستراتیژی. ناوچەکەمان نەک تەنها پێویستی بە چوارچێوەیەکی ئەمنی سەربەخۆیە، بەڵکوو پێویستی بە میکانیزمێکی ناوچەیی و متمانەپێکراو و بەردەوامی وزە هەیە بۆ پاراستنی ڕەوتی وزە، دڵنیابوون لە دابینکردنی وزەی جێگیر، کەمکردنەوەی لاوازییەکانی هۆکارە دەرەکییەکان، و زیادکردنی خۆڕاگری بەکۆمەڵمان بەرامبەر بە شۆک و پچڕانی جیۆپۆلەتیکی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha