٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦ - ١٠:٤٦
Source: Mehrnews
سپای پاسداران: بە یەک کات 7 کەشتی لە هورموز سووتێندران

سپای پاسداران ڕایگەیان: هاوکات 4 کەشتی کە باری نەوتیان هەڵگرتبوو کرانە ئامانج و 3 بەلەمیش بەر مین کەوتن و لە ئاگرا دەسووتن .

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "چوار کەشتی سەرپێچیکار کە خەریکی گواستنەوەی باری نەوت بوون لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە لە ناوەڕاستی باکووری کەنداوی فارس لە یەک کاتدا کرانە ئامانج و دەسووتێن.

هەروەها شەوی ڕابردوو سێ کەشتی سەرپێچیکار لە ڕۆژئاوای گەرووی هورمز بەر مین کەوتن  و تووشی ڕووداو و ئاگرکەوتنەوە بوون و ڕاگیران.

پێداگری ڕژێمی خۆبەزلزانی ئەمریکا لەسەر هاندانی کەشتییەکان بۆ تێپەڕین بەو ڕێڕەوەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی مینڕێژ کراوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووداوە دەریاییەکانی زیاد کردووە و پێویستە سوپای دەستدرێژیکارانی ئەمریکا بزانێت کە ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، مەودای ڕووبەڕووبوونەوەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ بنکەکانی دەستدرێژکاران لە ناوچەکەدا. ئەمە هۆشدارییەکی جدییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha