سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی وتووێژە دیپلۆماسییەکانی ، سەبارەت بە درێژەی پیلان و کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بیروڕای ئاڵوگۆڕی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئامادەیی تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی و ئاسایشی نەتەوەیی وڵات ڕایگەیاند کە هەر دەستدرێژی و کردەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی یان بەشداری و یاوەریکردنی وڵاتانی ناوچەکە بە وڵامێکی یەکلاکەرەوە و ڕێژەیی لەلایەن هێزە چەکدارە ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
هەروەها بەرپرسیارێتی هەموو لێکەوتەکانیش لە ئەستۆی ئەوەانەیە کە هۆکاری ئەم شەڕەن.
Your Comment