٢ ئاب ٢٠٢٦ - ١٧:٥٩
Source: Mehrnews
ئێران هۆشداریی بە عەرەبستان دا دوور کەوێتەوە لە ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی گفتوگۆ دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، سەبارەت بە درێژەی پیلان و کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە قسەی کرد.

 سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە درێژەی وتووێژە دیپلۆماسییەکانی ، سەبارەت بە درێژەی پیلان و کردەوەی شەڕانگێزی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بیروڕای ئاڵوگۆڕی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئامادەیی تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی و ئاسایشی نەتەوەیی وڵات ڕایگەیاند کە هەر دەستدرێژی و کردەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی یان بەشداری و یاوەریکردنی وڵاتانی ناوچەکە بە وڵامێکی یەکلاکەرەوە و ڕێژەیی لەلایەن هێزە چەکدارە ئێرانەوە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

هەروەها بەرپرسیارێتی هەموو لێکەوتەکانیش لە ئەستۆی ئەوەانەیە کە هۆکاری ئەم شەڕەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha