١٨ تەمووز ٢٠٢٦ - ١١:٤٠
Source: Mehrnews
زانیاری لەسەر هێرشەکەی ئەمشەوی سلێمانی

له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تاسڵوجه‌ی سلێمانی كه‌ كۆگایه‌كی چه‌كی كرده‌ ئامانج، چوار كه‌س برینداربون و برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌.

ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تاسڵوجه‌ كه‌وتۆته‌وه‌، كه‌ پێشتریش هه‌مان ئه‌و كۆگایه‌ له‌ ساڵی 2019 ئاگریگرت و به‌وهۆیه‌وه‌ به‌شێكی سوتا.

ئه‌مشه‌و له‌ئه‌نجامی هێرشێكی درۆنی بۆسه‌ر كۆگایه‌كی چه‌ك له‌ تاسڵوجه‌ی سلێمانی، ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌.

Your Comment

You are replying to: .
captcha