١٨ تەمووز ٢٠٢٦ - ١١:٤٠
Source: Mehrnews
ئەرتەشی ئێران بنکەکانی ئەمریکا و چەندین پردی لە بەحرەین بوردۆمان کرد

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە قۆناغی پازدەهەمی ئۆپەراسیۆنی برووسکە، بنکە و ناوەندەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا و چەندین پردی پەیوەندی لە بەحرەین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وێرانکەر کردە ئامانج.

 بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش ڕایگەیاند: “لە بەرامبەر تاوانەکانی چەوسێنەریی جیهانی و بۆ یادکردنەوەی یادی شەهیدان و بە تایبەت شەهیدانی ئازیزی ناوچەکانی باشووری وڵات، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر و لە قۆناغی پازدەهەمی ئۆپراسیۆنی برووسکەدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە وێرانکەرەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران “هەنگەری فڕۆکە و پارکینگی وەستانی شەڕکەرەکان” و “فڕۆکەی سووتەمەنیبەر” ی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە بنکەی شێخ عیسا و چەندین پردی پەیوەندی لە بەحرەین.”یان کردە ئامانج

بنکەی ئاسمانی شێخ عیسا لە باشووری بەحرەین بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی ئۆپەراسیۆن و پشتیوانیی هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا دادەنرێت، کە بەهۆی شوێنی دامەزراوە و ئامێرە گرنگەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا دژی ئامانجە ناوچەییەکان، بەتایبەت وڵاتەکەمان کاردەکات.

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ستەملێکراوی تاوانەکانی ئەم دواییەی دوژمن، جەختی کرد: باشووری شکۆمەندی ئێران بەشێکی گرنگی بەرگری و خۆڕاگریی خەڵکی ئازای ئەم ناوچەیە لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێنراو و خۆڕاگری ئەمڕۆ بەرامبەر بە تاوانەکانی دوژمنی خراپەکار. ئێمە گیانی خۆمان لە پێناو ئەم گەلە ئازا بەخت دەکەین ، شانازی بە ئەرکی سەربازی خۆمانەوە دەکەین بۆ بەرگریکردن لەم خاکە”.

Your Comment

You are replying to: .
captcha