محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای بانگهێشت کردنی هەموو خەڵکی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش ئایەتوڵڵا سەید عەلی حوسێنی خامنەیی جەختی کرد؛ پێویستە هەستین و بانگەوازی میللەت بۆ تۆڵەی خوێن بە جیهان بگەیەنین بۆ ئەوەی جیهان بزانێت کە نەتەوەی بەرز و بەڕێزی ئێران لە بەرامبەر زوڵم و سەرکوتکردندا بێدەنگ نابێت و بە خوێنی ئیمامەکەیدا تێناپەڕێت.
وتیشی: بەڕێکرانی تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهیدی ئینقلابی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا سەید عەلی حوسێنی خامنەیی، تەنیا ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی نییە، نوێکردنەوەی پەیمانی نەتەوەیەکە لەگەڵ ڕێبازی شکۆمەندی شەهیدان، لەگەڵ بەهاکانی ئینقلابی ئیسلامی و بەو بەڵێنەی کە نەوەکانی ئەم خاکە پێی ڕاوەستاون .
ئەمڕۆ چاوی مێژوو لەسەر ئێرانە . بوونی داستانی ئێوەی گەلی مەزن، بە ملیۆنان، دەرکەوتەی خۆشەویستی و دڵسۆزی دەبێت، ئامادەبوونێک کە ان شاءاللە، ئەم ماڵئاواییە دەکاتە گەورەترین و بەردەوامترین ماڵئاوایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، داستانێک کە گەورەیی ڕۆحی نەتەوەیەک بە جیهان پیشان بدات.
بانگهێشتی هەموو گەلی ئازیزی ئێران، لاوانی بەسۆز، بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیدەرە گەورەکان، ژن و پیاوە بە پەرۆشەکانی ئەم خاکە، و هەموو خۆشەویستانی ڕێگای حەقیقەت دەکەم کە بە ئامادەبوونی شایستەیان لاپەڕەیەکی سەربەرزی لە مێژووی ئێرانی ئیسلامیدا هەڵبکەنەوە و جارێکی دیکە نیشان بدەن کە نەتەوەی ئێران لە ساتەوەختە گەورەکاندا، بە یەکگرتوویی و خۆڕاگرەوە لە پاڵ بەڵێنەکەیدا وەستاوە.
زیادیشی کرد: پێویستە هەستین و بانگەوازی میللەت بۆ تۆڵەی خوێن بە جیهان بگەیەنین بۆ ئەوەی جیهان بزانێت کە نەتەوەی بەشەرەفی ئێران لە بەرامبەر ستەم و لووتبەرزیدا بێدەنگ نابێت و لە خوێنی ئیمامەکەی خۆش نابێت .
Your Comment