١٤ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٣٣
Source: Mehrnews
ڕۆژنامەیەکی ئیسڕائیلی: ئێران شکستێکی باشی بە ئەمریکا دا

ڕۆژنامەیەکی زمانی عیبری دانی بەوەدانا کە ئێران سەرکەوتنێکی تەواوی بەسەر ئەمریکادا بەدەستهێناوە.

 ڕۆژنامەی مەعاریو بە زمانی عیبری دانی بەوەدا نا کە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران نیشان دەدات کە تاران براوەی بێ مشتومڕی ئەم شەڕەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی تووشی شکست بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئێرانییەکان لە کاربەدەستانی زایۆنی زیرەکترن، لەوانە ناتانیاهۆ، کاتز و ئەندامانی دیکەی کابینەی حکوومەت و هاوپەیمانی دەوڵەتەکەیان.

هەروەها ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنوت بە زمانی عیبری، بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای زایۆنیستی، ڕاپۆرتی دابوو کە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران خراپە. کەس بەم ڕێکەوتنە دڵخۆش نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمووان دەزانن ئەم ڕێککەوتنە بۆ ئێمە باش نییە و زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەگەیەنێت.

ئەو بەرپرسە زایۆنییە زیادی کرد: ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە کە ئیسرائیل ناتوانێت کاریگەری لەسەر ئەم پرۆسەیە هەبێت. ترامپ فریوی داین. ئێمە تووشی شۆک بووین. پارە دەدەن بە ئێرانییەکان و ئەم وڵاتە هەرچی بیەوێت بەدەستی دەهێنێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha