١٤ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٣٦
Source: Mehrnews
شەهباز شەریف: تا 24 کاتژمێری تر ئێران و ئەمریکا ڕێککەوتن واژۆ دەکەن

سەرۆکوەزیرانی پاکستان وتی ئێمە زۆر نزیکین لە ڕێککەوتنی ئاشتی و دەقی ڕێککەوتنەکە  پێدەچێت لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا کۆتایی پێبهێنرێت

 سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف ڕایگەیاند: لە هەموو کاتێک زیاتر لە ڕێککەوتنی ئاشتی نزیک بووینەتەوە و پێدەچێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا یەکلایی بکرێتەوە.

ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ ڕێوڕەسمی ئەلیکترۆنی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی ئەمریکا و ئێران هەر کە کۆتایی هات.

ئەمریکا و ئێران لەسەر چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاشتی ڕێککەوتوون کە کۆتایی بە ململانێی چەند مانگێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت. ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە دەقی کۆتایی ڕێککەوتنی ئاشتی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha