وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە پێگە و بنکەکانی سوپای عەرەبستان و بەکرێگیراوەکانی بە هێرشێکی بەرفراوان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و زیانی گیانی زۆریان لێکەوتووەتەوە.
یەحیا سەریع لە خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی کە باس لە ئۆپەراسیۆنەکە دەکات، وتی: بە لەبەرچاوگرتنی گەمارۆ و دەستدرێژی بەردەوامی دوژمنی سعودیە لە دژی خەڵکی بەشەرەفی یەمەن، کە نزیکەی ١٢ ساڵە بەردەوامە، هێزە چەکدارەکانمان دەستنیشانکردنی کۆبوونەوە سەربازییە بەرفراوانەکانی سعودیەیان دەستنیشانکرد، کە ئامانجیان پەرەپێدانی گرژییەکان بوو لە پارێزگا ئازادەکان و دژی خەڵکی یەمەن. هەربۆیە هێزە چەکدارەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە و گرنگیان ئەنجامدا کە تیایدا کۆبوونەوەی هێزەکانی دوژمنی سعودیە لە ناوچەکانی ئەلروەیق، ئەلعەبر، ئەلثونیە و کەمپەکانی دیکەی سەر بە بەناو "فەوجەکانی فریاکەوتنی یەکەم و سێیەم" بە بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج.
ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە بەم شێوەیەیە:
1. کوشتن و بریندارکردنی سەدان بەکرێگیراوی دوژمنی سعودیە
2- لەناوبردن و ئاگرتێبەردان لە ژمارەیەکی زۆر لە کەمپ و گردبوونەوە و کۆگای چەکی دوژمنی سعودیە لە ناوچەی ئەلوادیعە لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن
3. لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی سەربازی لە کەمپە ئامانجدارەکان.
یەحیا سەریع زیادی کرد: هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەڕەشە لە دوژمنی تاوانکاری سعودی دەکەن لە هەر گەمژەیییەک کە بەرامبەر وڵات و گەلەکەمان ئەنجامی بدات، هەروەها سعودیە بە بەرپرسیار دەزانن لە هەر پەرەسەندنێکی گرژی.
هەروەها ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەین کە لەناو وڵاتەکەماندا فریودراون و بەلاڕێدا دراون، پێش ئەوەی درەنگ بێت، ئۆردوگاکانی دوژمنی سعودیە بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە باوەشی نەتەوەکەیان.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا وتی: خەڵکی بەشەرەفی یەمەن لە هەموو پارێزگاکان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە پەرەسەندنێکی گرژی، هەروەها داوا لە هەموو ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان دەکەین بەردەوام بن لە کۆکردنەوە و بەرەنگاری هەر پەرەسەندنی دەستدرێژییەکانی سعودیە و هێرشکردنە سەر کۆبوونەوەکانی سعودیە لە هەر شوێنێک بن. ئێمە لە هاوکێشەی "گەمارۆدان"دا دەمێنینەوە دژی گەمارۆدان" تا گەمارۆدانی وڵاتەکەمان کۆتایی دێت."
Your Comment