وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: ٢١ بەکرێگیراوی سیخوڕ و دەستوپەیوەندی دەزگای تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنیستی (مۆساد) لە زنجیرەیەک چالاکیی ئیتلاعاتی-ئۆپەراسیۆنی ڕژێمی زایۆنی و سەربازە نەناسراوەکانی ئیمام زەمان (ع.س.) لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرمان ناسێنران و دەستبەسەر کران.
ئەم بەکرێگیراوانە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لە ناوەندە هەستیار و پۆلێنکراوەکانی ناوچە سەربازییەکان و ناردنی بۆ ئیسڕائیل بوون.
هەروەها سەربازە نەناسراوەکانی ئیمام زەمان (د.خ) چوار تاوانباری چەکداریان لەو پارێزگایە دەستگیر کرد و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی جەنگی و تەقەمەنی ڕاوکردنیان دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.
هەروەها لە درێژەی کردەوەی یەکلاکەرەوەی وەزارەتی ئیتلاعات بەرامبەر بە بەکرێگیراوانی چالاک و سەرەکی کودەتاکەی 17 و 19ی بەفرانباری ئێران ژمارەیەک چەکی جەنگی دۆزرایەوە و 5 کەس لە چەکدارە دەستگیرکراوەکانی ئەم کودەتایە دەستبەسەر و ڕادەستی سیستەمی دادوەری کرا بۆ ئەوەی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
Your Comment