١١ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٠:٣٤
Source: Mehrnews
دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕیارنامەی دژە ئێرانی پەسەند کرد

دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ٢١ دەنگی بەڵێ، ٣ دەنگی نەخێر و ١٠ دەنگی بێ لایەن، بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی پەسەند کرد.

 کەناڵی جەزیرە ئێستا ڕایگەیاندووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی چوارشەممە بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پەسەند کردووە.

بەگوێرەی ئەو میدیایە، بڕیارنامەی دژە ئێران لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بە 21 دەنگی بەڵێ، 3 دەنگی نەخێر و 10 دەنگی بێ لایەن پەسند کراوە.

ئەم بڕیارنامەیە بە بێ ئیدانەکردنی دەستدرێژی نایاسایی ئەمریکا بۆ سەر تاران و بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران، داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکات کە ئاژانس لە چارەنووسی دامەزراوە ئەتۆمییە بۆردومانکراوەکان و یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەڵگیراو لەو دامەزراوانە ئاگادار بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی نۆڤۆستی ئاژانسی ئاناتۆمی ڕاگەیاندووە کە ڕووسیا، چین و نەیجەر لە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەنگیان بە دژی بڕیارنامەی دژە ئێران داوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha