١٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٢:٥١
Source: ABNA
سپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران بنکەکانی ئەمریکایان مووشەکباران کرد

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە.

تەقاندنی هەماهەنگی مووشەکی بالیستیکی سوپای پاسداران و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەش بۆ 25 ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە بەحرەین، کوەیت و ئوردن وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بوو بۆ دەستدرێژیەکانی واشنتۆن بۆ سەر کەناراوەکانی باشووری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ.

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لەلایەن ئەرتەش و سوپای پاسداران لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری وڵات بە بیانووی درۆی حستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچی ئەنجام دراوە.

بارەگای ناوەندیی خاتەم ڕایگەیاند: لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری وڵات بە بیانووی درۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئەمرێکا، بەشێک لە بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە بە هێرشێکی بەهێزی ئەرتەشی قارەمانی کۆماری ئیسلامی و پیاوە ئازاکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کرانە ئامانج.

پێویستە سوپای تاوانکاری ئەمریکا بزانێت کە ئەگەر هێرشەکەی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران دووبارە بکاتەوە، هێرشی توندتر و بەربڵاوتر لە دژی ئەو ئامانجانەی لە ناوچەکە دانراون ئەنجام دەدرێت”.

Your Comment

You are replying to: .
captcha