١٠ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٢:٥٠
Source: Mehrnews
کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر باشووری وڵات

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران هیچ هێرش و هەڕەشەیەک بێ وەڵام ناهێڵنەوە.

 سەید عەباس عێراقچی، لە کاردانەوە بە هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: سەرەڕای شکستی بەرەکانی شەڕ، ئەمریکا جارێکی دیکە بڕیاریدا ئیرادەی ئێمە تاقی بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان هیچ هێرش و هەڕەشەیەک بێ وەڵام ناهێڵنەوە. ئەگەر دەتانەوێت سەلامەت بن باشتر وایە ناوچەکەمان بەجێبهێڵن.

عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: مێژووی کەنداوی فارس چەندین چیرۆکی لەسەر چارەنووسی داگیرکەرانی بیانی هەیە. هورموز لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا نییە، بەڵکوو لە نێوان ئێران و عوماندا هاوبەشە و هەزاران کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئەمریکاوە دوورە. سنوورە دەریاییەکان بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha