سەید عەباس عێراقچی، لە کاردانەوە بە هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: سەرەڕای شکستی بەرەکانی شەڕ، ئەمریکا جارێکی دیکە بڕیاریدا ئیرادەی ئێمە تاقی بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان هیچ هێرش و هەڕەشەیەک بێ وەڵام ناهێڵنەوە. ئەگەر دەتانەوێت سەلامەت بن باشتر وایە ناوچەکەمان بەجێبهێڵن.
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: مێژووی کەنداوی فارس چەندین چیرۆکی لەسەر چارەنووسی داگیرکەرانی بیانی هەیە. هورموز لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا نییە، بەڵکوو لە نێوان ئێران و عوماندا هاوبەشە و هەزاران کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئەمریکاوە دوورە. سنوورە دەریاییەکان بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە.
Your Comment