٩ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٢:٠٤
Source: Mehrnews
ئێران کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆن دژی ئیسڕائیلی ڕاگەیاند

وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا جەختی کرد: ئۆپراسیۆن دژی ئیسڕائیل کۆتایی هاتووە.

وتەبێژی ناوەندی خاتەمولئەنبیای سپای پاسدران ڕایگەیاند: ئەمریکای تاوانبار و ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی دەبێ بزانن کە ئێران بەهێز و سەربەرزە و هێزەکانی بەرخۆدانی شەرەفمەند لە ناوچەکە لە هەر هەلومەرجێکدا و لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا خۆڕاگر دەبن و هەرگیز خۆیان ڕادەستی ئەو دوژمنانە ناکەن کە لە شەڕدا دۆڕاون و ئەگەر شەڕانگێزی و خراپەکاری بەردەوام بێت، بە توندیتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

جەختیش کراوە کە ئێران وڵامی پێویستی بە پێشێل کردنی ئاگربڕ لە لایەن ئیسڕائیل داوەتەوە و ئۆپراسێۆنە مووشەکیکەی لێرەدا دەوەستێنێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha