ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکییەوە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سوپای ئەو وڵاتە بەشداری لە دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران نەکردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەزگای ڕاگەیاندنی زمانی عیبری ئیسرائیل هیۆم بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک ڕاپۆرتی دا کە ڕژێمی زایۆنی دەستدرێژییەکانی خۆی بۆ سەر ئێران لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگی کردووە.
پێشتر ترامپ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ناتانیاهۆ داوای لێکردووە وەڵامی مووشەکیی ئێران بۆ پێشێلکردنی ئاگربەست نەداتەوە، بەڵام سەرچاوە زایۆنیستییەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەم ڕژێمە هێرشی کردووەتە سەر ئێران.
Your Comment