فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) له هەژماری فەری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئیدیعای کرد که پێشتر هێزەکانیان دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی ئێرانی یان خستۆته خوارەوه که هەڕەشەیان له کەشتییه نێودەوڵەتییەکان له گەرووی هورمز دەکرد.
ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە هەڵمەتی سەربازی ئەمریکا لە کەنداوی فارس هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری گەرووی هورمز و ئاوەکانی ئەم ناوچەیە.
لەم بەیاننامەیەدا، بێ ئەوەی باس لە پێشێلکردنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران بکات، سێنتکۆم ئیدیعای کرد کە سوپای ئەمریکا لە ئامادەباشیدایە و لە پێگەیەکی بەرگریدا بەردەوامە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوەی کە ناوی دەنێت "کردەوەی شەڕانگێزی ئێران".
دەسەڵاتدارانی فەرمی و نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا وەڵامی ئەم بانگەشەیەیان نەداوەتەوە و پشتڕاستیان نەکردۆتەوە.
Your Comment