سەردار ئەبولفەزل شێکارچی، وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی جەزیرە هۆشداری دا: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیە بۆ شەڕ و لە ئەگەری هێرشی نوێی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، بانکی ئامانجەکانی خۆی دەستنیشان کردووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی نوێ جیاواز دەبێت لەوەی کە لە ڕابردوودا هەبووە، بە دڵنیاییەوە دوژمنان ڕووبەڕووی سەرسوڕمان و تاکتیکی نوێ دەبنەوە و ئەگەر ناوچەکە بچێتە خولێکی دیکەی شەڕەوە، هێرشەکانی ئێران لە سنوورەکانی ناوچەکە تێدەپەڕن و زۆر توندتر و قورستر و توندوتیژتر و بەهێزتر دەبن لە دوو شەڕی پێشوو.
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر جارێکی دیکە شەڕ دەست پێ بکاتەوە و ڕێگری لە هەناردەکردنی ئێران بکرێت، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگری دەکات لە چوونەدەرەوەی نەوت لە ناوچەکە.
ناوبراو وتی: سەبارەت بە گەرووی هورمز، ئێران بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەم ڕێڕەوی ئاوە گرینگە بەڕێوە دەبات بە ئامانجی دروستکردنی ئاسایش و پاراستنی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئابووری.
Your Comment