دەزگای قەزایی ڕایگەیاند: ڕامین زەلە کوڕی کەمال و کەریم مەعرووفپوور کوڕی کەمال، بە تاوانی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییە جوداخوازەکان، گرووپێکیان پێکهێنابوو بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی ئێران، ڕاپەڕینی چەکداری لە ڕێگەی پێکهێنانی گرووپە تاوانکارییەکان، تەقەکردن و تیرۆرکردن.
دوای ئەوەی کەیسەکە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا و بڕیارەکە لەلایەن دادگای باڵا پشتڕاستکرایەوە ئەو دوو تیرۆریستە لەسێدارە دران.
بەگوێرەی ناوەڕۆکی دۆسیەکە، ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور ساڵانێک بوو لەگەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستییەکان هاوکارییان کردبوو و ئەندامی شانەیەکی نهێنیی سەر بە گرووپی جوداخواز بوون.
Your Comment